برای گه‌نجم: له پێغه‌مبه‌ره‌وه ـ صلى الله عليه وسلم ـ ئامۆژگاری كراوین به خوڕه‌شت و سونه‌ت و فه‌رموده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی سودیان لێ وه‌ربگرین و جێ به‌جیان بكه‌ین، تاوه‌كو پێكه‌وه بتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و خۆش‌ویست بنیات بنێین.
ئه‌م بابه‌ته پوخته‌ێكه ده‌رباره‌ی مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر _ صلى الله عليه وسلم _ له‌سه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌ی.
Author: سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: خدر نه‌ژاد كوردستانی
به بۆنه‌ی هاتنی چه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، فه‌رموون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ڕه‌وشت و سوننه‌تێكی جه‌ژن و، له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه له هه‌ندێك بیده‌ع و ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا ده‌كرێن...
Author: ڕه‌وه‌ند عبدالله
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئه‌م كتێبه وه‌ڵامێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه ڕخنه‌یان لێگرتوه، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه مافی خوای گه‌وره‌یه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.
Author: شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
ئاماده‌كردنی: احسان برهان ا‌لدین ئه‌م بابه‌ته باسی گرنگی نوێژی به‌یانی ده‌كات له مزگه‌وت؛ چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای حاڵى مزگه‌وته‌كان و ئه‌وانه‌ى كه نوێژى تێدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ته‌ماشاى نوێژى به‌یانیان بكه‌یت، تووشى سه‌رسورِمان ده‌بیت، ژماره‌یه‌كى كه‌مى لێیه و جارى وایش هه‌یه له‌سه‌ر په‌نجه‌كانى ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه له كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه له باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.
Author: هێمن عه‌بدولعه‌زیز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org