برای گه‌نجم: له پێغه‌مبه‌ره‌وه ـ صلى الله عليه وسلم ـ ئامۆژگاری كراوین به خوڕه‌شت و سونه‌ت و فه‌رموده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی سودیان لێ وه‌ربگرین و جێ به‌جیان بكه‌ین، تاوه‌كو پێكه‌وه بتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و خۆش‌ویست بنیات بنێین.
دانه‌ر له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئایه‌ت و فهرمودانهی هێناون كه باسی حه‌رام كردنی غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن، له پاشان پێناسه‌ی غه‌یبه‌تی كردوه‌و باسی هۆیه‌كانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌و رێگا چارانه‌ی كردوه كه رێگری ده‌كه‌ن له غه‌یبه‌ت كردن وه هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی كردوه كه غه‌یبه‌تی تیدا دروسته.
Author: حوسه‌ین ئه‌لعوایشه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: شاخه‌وان جه‌واد
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئایینی پیرۆزی ئیسلام ـ به‌ر له‌وه‌ی رۆژئاوا بێت و داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ بكات جا چ له‌لایه‌ن " رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " (منظمة الأمم المتحدة) بێت، یان له‌هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی‌تر بێت ـ پێش چوارده سه‌ده زیاتر داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ كردووه‌و رێزی لێگرتووه.
Author: تاریق مه‌لا تاهیر
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
هه‌ركه‌سێك گومان و دوو دڵی هه‌یه له حه‌رامی گۆرانی و مۆسیقا، ئه‌وا با گومانه‌كه‌ی لابدات و فه‌رمایشته‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ربگرێت و دوو دڵی نه‌مێنێت، له حه‌رامێتیدا، چونكه به دڵنیایی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆر هاتووه له‌سه‌ر حه‌رامی و گوێگرتن لێی.
Author: ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
به بۆنه‌ی هاتنی چه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، فه‌رموون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ڕه‌وشت و سوننه‌تێكی جه‌ژن و، له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه له هه‌ندێك بیده‌ع و ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا ده‌كرێن...
Author: ڕه‌وه‌ند عبدالله
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
باسی په‌روه‌رده‌ی منداڵان زۆر گرنگه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی دایكان و باوكان و منداڵان پێكه‌وه له‌سه‌ری ئه‌وه‌ستێ، به‌ڵكو باشه ڕۆژی كۆمه‌ڵگه و ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ستێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌كی زۆر پێداوه.
Author: موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org