مردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه له كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه له باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.
Author: هێمن عه‌بدولعه‌زیز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org
ته‌وبه‌كردن: مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه له‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی ناخۆشه، بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی خۆشه.
Author: مامۆستا عه‌لی خان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
ئاینی پیرۆزی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردوه په‌نا ببرێت و داوای فریاكه‌وتن بكرێت له غه‌یری خوای گه‌وره ،وده‌بێت جێگیر كردنی به‌ڵگه‌كان بكرێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای یارمه‌تی له جنۆكه‌و شه‌یتانه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئاگادار بكرێنه‌وه له‌و ویرده نا شه‌رعیانه‌ی كه گومڕاكان ده‌یكه‌ن.
Author: شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
خوشكی بەڕێزم: فرمێسكەكان هاتوونە گوفتار، ئەی گوێ بیستەكان لە كوێن؟ ڕاستییەكان دەركەوتن، شوێن هەڵهاتنیان لە كوێ‌یە؟ ڕێگای ڕۆشن بووە وە، ڕێبوارەكەی لە كوێ‌یە؟ ئەی تۆ بەرەو كوێ دەچیت؟ مل بۆ كوێ دەنێیت؟ بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ؟ ئەی بێ ئاگایت لەوەی هەموو چركەكانی ژیانت دەنوسرێت و گوفتارەكانت كۆ دەكرێنەوە و چی بەدڵتا دێت دەزانرێت و هەڵسوكەوتەكانت ژمارە دەكرێن.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئه‌م په‌رتوكه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه ده‌رباره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و جێگای تاك تێیدا له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه، وه له سێ به‌ش پێك دێیت: یه‌كه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی حكومه‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا. دووه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی قانونی تاك له حكومه‌تدا له روانگه‌ی مافه‌كانیه‌وه كه پێویستهی تیایدا به‌شدار بێت. سێهه‌م: كۆمه‌ڵه مافێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر تاكه‌كاندا.
Author: عه‌بدولكه‌ریم زه‌یدان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com
بێ گومان خوای گه‌وره هه‌رچی سیفاتی پێشه‌وایه‌تی هه‌یه كۆی كردوه‌ته‌وه له كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم. وه ئه‌م بابه‌ته چه‌ند تیرۆژێكه له كه‌سایه‌تی و ژیان و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صلى الله عليه وسلم.
Author: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز