گومان له‌وه‌دا نیه خوای گه‌وره چه‌ند هۆكارێكی داناوه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیمانداران ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ند هۆكارێكیش هه‌ن كه ده‌بنه هۆی سه‌ر شۆڕی وزه‌لیل بوونی ئیمانداران . له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر گرۆهی باوه‌ڕداران له هه‌وڵ وكۆشش وسه‌رجه‌م كاره‌كانیاندا ده‌ست بگرن به‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی سه‌ركه‌وتنیان له‌گشت كات و شوێنێكدا، له مزگه‌وت وله‌ناو ماڵ وله‌سه‌ر ڕێگا وله‌كاتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمن وله‌هه‌موو حاڵێكدا...
Author: شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
لای كه‌س شاراوه نیه كه ئه‌ذكاری به‌یانیان و ئێواران گرنكی هه‌یه له ڕۆژانه‌ی مرۆڤی موسڵمان، وه له‌وانه پاڕاستنی له شه‌یتانه‌كانی مرۆڤ و جنۆكه.
Author: پشتیوان سابیر عه‌زیز
زه‌كات مافی خوایه له ماڵ وساماندا بۆ شایسته‌كانی ودووه‌مین پایه‌ی سه‌ره‌كی ئیسلامیشه دوای نوێژ له چوار فه‌رزه‌كانی ئیسلام. له (٨٢) ئایه‌تدا هاوشان له‌گه‌ڵ نوێژدا باسكراوه له قورئاندا. وه هه‌رشتێك جگه له ئاڵتون وزیو له كه‌ل وپه‌ل وهه‌موو بابه‌تێك شیاو بێت بۆ بازرگانی وه‌كو : ئامڕاز وجل وبه‌رگ وخشڵ وئاژه‌ڵ وزه‌وی وخانوو...پێی ده‌وترێت ( عروض التجاره ) .
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
دانه‌ر له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئایه‌ت و فه‌ر‌مودانه‌ی هێناون كه باسی حه‌رام كردنی غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن، له پاشان پێناسه‌ی غه‌یبه‌تی كردوه‌و باسی هۆیه‌كانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌و رێگا چارانه‌ی كردوه كه رێگری ده‌كه‌ن له غه‌یبه‌ت كردن وه هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی كردوه كه غه‌یبه‌تی تیدا دروسته.
Author: حوسه‌ین ئه‌لعوایشه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: شاخه‌وان جه‌واد
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
هه‌ركه‌سێك گومان و دوو دڵی هه‌یه له حه‌رامی گۆرانی و مۆسیقا، ئه‌وا با گومانه‌كه‌ی لابدات و فه‌رمایشته‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ربگرێت و دوو دڵی نه‌مێنێت، له حه‌رامێتیدا، چونكه به دڵنیایی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆر هاتووه له‌سه‌ر حه‌رامی و گوێگرتن لێی.
Author: ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌م نامێلكه بچووكه‌دا: نوسەر کۆمەڵە رووداوێکی سەیر باس دەکات کە هیوادارم ببنە پەند و ئامۆژگاری بۆ ئێمە و دەرسیان لێ وەربگرین بۆ ئەوەی –پشت بە خوا- لەو رووداوانەی کە ئەنجامیان خراپ بووە خۆمان بە دوور بگرین و ئەو رووداوانەی کە ئەنجامیان باش بووە بیکەینە پێشەنگی خۆمان تاوەکو ئێمەیش وەکو ئەوان سەرفەرازی دونیا و قیامەت بین .... کاتێ تۆی بەڕێز ئەم نامێلکەیە دەخوێنیتەوە بێ گومان رووداوی تر دەکەوێتە یادت کە لە شارەکەتدا یان لە نێو خزمەکانتدا روویان داوە ..جا داواکارم لە خوای گەورە ئەم رووداوانەی ناو ئەم نامێلکەیە و ئەو رووداوانەی کە خۆت دەزانی ببێتە رێبەرێک لە ژیانتدا ..
Author: موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید